میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له ناوچه‌ی مه‌عمه‌لچی له پارێزگای كه‌ربه‌لای باشووری عێراق ، له تاوانێكی ده‌گمه‌ندا، ئافره‌تێك، هه‌وڵی سه‌ربڕینی كچه 10 ساڵانه‌كه‌ی خۆی داوه.
به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكره‌وه، له پارێزگای كه‌ربه‌لا، دایكێك هه‌وڵ ده‌دات كچێكه‌ی خۆی سه‌ر ببڕێت، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه دایكه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و كچه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و له ژێر چاودێریی پزیشكی چڕدایه.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاندووه، دوای هه‌وڵی سه‌ربڕینی، ئه‌و منداڵه له‌لایه‌ن دایكیه‌وه، منداڵه‌كه به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و هیشتا له ژیاندا ماوه، ئافره‌ته‌كه‌ش ده‌ست به‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه نه‌زاندراوه.