هەڵەبجە.. سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردن و پارەی تەزویر دەستگیردەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەبجە.. سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردن و پارەی تەزویر دەستگیردەكرێن

كوردیو
 
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە سێ كەس بە تۆمەتەكانی دزیكردن و تەزویركردنی پارە دەستگیردەكات كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان دانیشتووی وڵاتی ئێرانە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند،" بە تۆمەتی دزى کردن لە ماڵان مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى هەڵەبجە شەوى ( 16/17-1-2021 ) توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە هەستاوە بە دزیکردن لە ماڵان بە ناوى ( هـ.ن.ق / تەمەن : 23 ساڵ / پیشە: کاسب / دانیشتوى : ووڵاتى ئێران ) کە بە شێوەى قاچاغ هاتۆتە هەرێمى کوردستان – پارێزگاى هەڵەبجە" .
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" بە تۆمەتى دزینى ئاژەڵى هاوڵاتیان تۆمەتبارێک بە ناوى ( ب.ح.أ / تەمەن: 28 ساڵ / دانیشتوى : پارێزگاى هەڵەبجە ) دەستگیر کراوە کە هەستاوە بە دزینى ( 19 ) سەر مەڕى هاوڵاتیەک و بە یارمەتى دوو تۆمەتبارى دیكە وە دەستگیراوە بەسەر ئاژەڵەکاندا و گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکەى" .
 
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەڵەبجەدا ئەوەش خراوەتەڕوو،"بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەى پارەى تەزویر تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە لەلایەن یاریدەدەرێتى ئاسایشى خورماڵ و ڕادەستى بنکەى پۆلیسى هەڵەبجە کرا کە پێشتر لە بنکەى پۆلیسى هەڵەبجە دۆسیەى بۆ کراوەتەوە تۆمەتبارەکە ناوى ( ز.أ.ج / تەمەن : 23 ساڵ / پیشە : کاسب / دانیشتوى : ناحیەى خورماڵ ) دۆسیەى لێکۆڵینەوەکەى لەبەردەم بەڕێز دادوەرى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجەیە".
 
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ