به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه، شوفێرێك كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی ده‌كێشێ به ئۆتۆمبێڵكی تردا، له ئه‌نجامدا یه‌كێك له شوفێره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌سه‌ر رێگای نێوان كۆیه- سلێمانی، روداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری نیسان پیكاب و توێتا پیكاب رویدا.
له ئه‌نجامی ئه‌م رووداوه‌شدا، شوفێرێك به ناوی "شوكر قادر حه‌سه‌ن" ته‌مه‌ن 45 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و شوفێرێكی دیكه‌ش بریندرابوو.
پۆلیسی هاتووچۆ، هۆكاری روداوه‌كه‌ی بۆ خێرا لێخورین و پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی هاتووچۆی گه‌ڕانده‌وه، كه یه‌كێك له شوفێره‌كان كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی تردا.