درەنگانی شەوی رابردوو لە نزیك دھۆك، ته‌رمی كه‌سێك دۆزراوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن به داس كوژراوه‌و تائێستا ھۆكاری كوشتنی ئەو كەسە دیار نه‌زاندراوه.
درەنگانی شەوی رابردوو لە ئێنیكێ لە نزیك پارێزگای دھۆك، ته‌رمی كەسێك دۆزراوه‌ته‌وه، سەرەتا چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەكرد، ئەو كەسە بە داس كوژراوە، بەڵام ئه‌و پۆلیسانه‌ی لەو شوێنە ئاماده‌بوون، رەتیان كردەوە كە بە داس كوژرابێت.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، گومان دەكرێت ئۆتۆمبێل له‌و كه‌سه‌ی دابێت و جێیهێشتبێت، چونكه خوێنێكی زۆر لە شوێنی رووداوەكە رژاوە.
جێگه‌ی باسه، تائێستا ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا نەكراوە و كەس نازانێت خەڵكی كوێ‌یە و بەم درەنگانی شەوە بۆ لەو شوێنە بووە، تەرمی ئەو كەسە رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستیپێكردووە .