ژوری پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت ژوری پەیوەندییە دپلۆماسییەکان تەنها کەناڵی فەرمییە بۆ لێدوان لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەت و روانینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
لەمبارەیەوە ژوری پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەكراوە:" بەتەواوەتی ئەو هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە ژوری پەیوەندییە دپلۆماسییەکان تەنها کەناڵی فەرمییە بۆ لێدوان لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەت و روانینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان."
ژوری پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونکردنەوەکەدائەوەشی وتوە: ژوری پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان داواشی راگەیاندنەکان کردوە " زانیاری لە لایەنی فەرمی و پەیوەندیدار وەرگرن."