سەرۆکایەتی هەرێم له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆکایەتی هەرێم له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەغدای پایتەختی عێراقەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکە دەکات و بە کردەیەکی تیرۆرستی ناوی دەبات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو ، ئاماده‌ين‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانمان پێشوازى له‌ برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكەین و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكی پێويستيان پێشكه‌ش بكات.

 

دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:

به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ خۆکوژییانه‌ ده‌که‌ين که‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه‌ هاووڵاتیانی کرده‌ ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له‌ برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات.

ئه‌م هێرشه‌ تيرۆرستيانه‌ نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه‌ سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له‌ مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان.

 

هه‌واڵی گرنگ