سلێمانی.. هەڵمەتەكانی گەران و پشكنین بۆ كاڵاو شمه‌كی بەسەرچوو بەردەوامه
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. هەڵمەتەكانی گەران و پشكنین بۆ كاڵاو شمه‌كی بەسەرچوو بەردەوامه

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی 8 تیمەوە هەڵمەتێكی گەران و پشكنینیان لە بازاڕی كانیبای شاری سلێمانی ئەنجامدا.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 21 ی كانونی دووه‌می 2021 ،لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: گەران و پشكنینەكانیان بۆ كاڵا و شمەكی بەسەرچوو و زانینی نرخی پێداویستی و پابەندبوونی دوكاندارانە بەرێنماییەكانەوە بەردەوامە.

لەشكر حەمید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: لەهەڵمەتەكەدا چەندین پسوڵەی سەرپێچی بۆ دوكانداران كراون بەهۆی بوونی پێداویستی ماوە بەسەرچوو و پابەند نەبوون بە رێنماییەكانەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ