ژماره‌ی قوربانیانی تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەغدا ڕاگه‌یه‌ندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژماره‌ی قوربانیانی تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەغدا ڕاگه‌یه‌ندرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لە ئەنجامی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی ناوچەكانی تەیران و بابولشەرقی بەغدای پایتەخت، 32 كەس كوژران و 110 كەسی تر برینداربوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 21 ی كانونی دووه‌می 2021 وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكیدا ڕەتیكردەوە ڕێكخراوی داعش بتوانێت ئەو جۆرە هێرشانە دووبارە بكاتەوە، ڕووداوەكەشی بە هێرشی تاكەكەسی لەقەڵەمدا.

ئەمڕۆ پێنج شه‌مه‌ دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە ناوچەكانی تەیەران و بابولشەرقی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕوویاندا و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری گیاننی و مادی لێكه‌وته‌وه‌ و چه‌ندان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ