پارتی دوو پێشمەرگەی یەكێتی دەستگیر دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارتی دوو پێشمەرگەی یەكێتی دەستگیر دەكات

 

 

ماوەی سێ ڕۆژە دوو پێشمەرگەی یەكێتی بە تۆمەتی ڕاوكردن، لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر كراون، كەسوكاری پێشمەرگەكانیش دەڵێن: گرتنەكەیان نایاسایی و سیاسییە، چونكە ئەگەر كێشەی ڕاوبوایە ئەوا پۆلیس دەستگیری دەكردن نەك ئاسایش. 

شەوی (19) ی ئەم مانگە لەلایەن ئاسایشی پارتی لە سنووری شارەدێی قەسرێی سەر بەشارۆچكەی چۆمانی سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی قەسرێ كە پیشەیان پێشمەرگەیە لە بازگەی دەشتی ماوانی قەسرێ لە لایەن ئاسایشەوە دەست بەسەركراون و تا ئێستاش لە زیندان ماونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز، كە لە كەسوكاری یەكێك لە پێشمەرگە دەستگیر كراوەكانی وەرگرتووە، دوو پێشمەرگەكە ناویان (ڕەمەزان ئەسكەندەر) و (سدیق عومەر)ە، پێشمەرگەی سەر بە یەكەی حەفتای یەكێتین و لە ئێستاشدا لە ئاسایشی گشتی سۆران زیندانی كراون.

بەوتەی كەسوكاری پێشمەرگەكە، ئەو پێشمەرگانە بەبیانووی ئەوەی چوونەتە سنووری پەكەكە بۆ ڕاوكردن لەكاتی گەڕانەوەیاندا دەستگیر كراون، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە گرتنەكەیان نایاسایی و سیاسییە، چونكە بەپێی یاسا ئەگەر كێشەكەی ئەو پێشمەرگانە ڕاوكردن بێت، دەبێت لەلایەن پۆلیس و دادگاوە دەستگیر بكرێن، پاشانیش بە پێبژاردن ئازاد بكرین نەك بۆماوەی سی ڕۆژ بەبێ فەرمانی دادگاو لەلای ئاسایش دەستگیر بكرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ