داعش بەپرسیارێتی تەقینەوەكانی بەغدای لە ئەستۆ گرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داعش بەپرسیارێتی تەقینەوەكانی بەغدای لە ئەستۆ گرت

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەكانی بەغدای گرتە ئەستۆ، كە بەهۆیەوە (32) كەس كوژراون و (110) كەسی دیكەش برینداربوون. 

گروپە چەكدارەكە لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەقینەوەكانی بەغدا لەرێگەی دوو خۆكوژەوە بەناوەكانی (ئەبو یوسف ئەنساری، موحەمەد عارف موهاجیر) ەوە ئەنجامدراون. 

پێشتر وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو، جێ پەنجەی داعش دیارە بە تەقینەوەكانی گۆڕەپانی تەیەرانەوە لەناوەڕاستی بەغدا. 

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، تەقینەوەكانی مەیدانی تەیەران لە ناوەڕاستی شاری بەغدا جێ پەنجەی داعشی پێوە دیارە. 

وتیشی: شێوازی تەقینەوەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعش و قاعیدەو ڕێكخراوە تیرۆرستیەكانەوە بەكاردەهێنرێت و شێوازی كوشتن و برینداركردنی زۆرترین كەس بەكاردەهێنن. 

خەفاجی ڕونیشیكردۆتەوە، تەقینەوەكە لەڕێگەی كەسێكی ئاساییەوە كراوەو دوای ئەوەی خۆی كردووە بە نەخۆش و داوای هاوكاری كردووە، تەقینەوەكەی ئەنجامداوە.

جەختیلەوەشكردۆتەوە، لێكۆڵینەوەو جوڵەی ئەمنی دەستیان پێكردووە بۆ ناسینەوەی ئەنجامدەران و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەی لەپشت تەقینەوەكانەوە بوون. 

 

 

هه‌واڵی گرنگ