دوای تەقینەوەكان، كازمی ژمارەیەك فەرماندە دووردەخاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای تەقینەوەكان، كازمی ژمارەیەك فەرماندە دووردەخاتەوە

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گۆڕانكاری لە دەزگا ئەمنییەكان و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەو دوو تەقینەوەیەی كە بەغدایان هەژاند.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردۆتەوە، (موستەفا كازمی) سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندەو بەرپرسی دەزگاكانی ئەمنی و هەواڵگریی كرد.

بەپێی راگەیاندراوەكە، كۆبوونەوەكە كە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بەڕێوەچووە، كازمی فەرمانیكردووە بە كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەبارەی تەقینەوەكان، وەستان لەسەر هۆكارەكانی ئەو دزەكردنە ئەمنییەو راوەدوونانی شانە نووستووە تیرۆریستییەكان كە كارئاسانییان كردووە بۆ دەربازكردنی تیرۆریستان و ئەنجامدانی تاوانەكەیان.

هەروەها كازمی فەرمانیكردووە بە هێزە ئەمنییەكان كە لە ئامادەباشیدا بن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و گرتنەبەری رێوشوێنی مەیدانی پێویست لەو بارەیەوە. 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا كازمی سوربوونی خۆی نیشاندا لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە پۆستە ئەمنییەكان و جەختیكردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر باری فشارو ئیرادەی سیاسییەوە. 

هەروەها باسیش لەوەكراوە، كە كازمی فەرمانی كردووە كە بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروبای هەواڵگری فەریق روكن (عامر سەدام) لە پۆستەكەی لابدات و لەجێگەكەی فەریق (ئەحمەد ئەبو رەغیف) دابنێت.

هەروەها (عەبدولكەریم عەبدولفازل) لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و بنەبڕكردنی تیرۆر لابدات و لەجێگەكەی (حەمید شەتری) جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی لەجێگەكەی داندراوە.

هەروەها فەریق روكن (جەعفەر بەتات) لە پۆستی فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی دوورخراوەتەوەو لەجێگەكەی فەریق روكن (رائید شاكر) لەجێگەكەی داندراوە، ئەمە جگە لە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری و ئاسایشی پرۆسەكان لیوا (باسم مەجید).

هاوكات كازمی فەرمانی كردووە كە فەریق (قەیس مەحمەداوی) لە پۆستی فەرماندەی كردەكانی بەغدا دووربخاتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری و لەجێگەكەی لیوا روكن (ئەحمەد سەلیم) لەجێگەكەی داندراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ