توركیا هەڕەشە دەكات، هێرش دەكەینە سەر شەنگال
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا هەڕەشە دەكات، هێرش دەكەینە سەر شەنگال

 

 

سەرۆكی توركیا رایگەیاند، ئەگەری ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی هاوبەشی توركیا، عێراق و هەرێمی كوردستان دژی پەكەكە هەیە.

رۆژنامەی حوریەت نووسیویەتی، (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆكی توركیا رایگەیاندووە، ئەگەری ئوپەراسیۆنێكی سەربازی هاوبەشی توركیا، عێراق و هەرێمی كوردستان دژی پەكەكە هەیە، وتیشی: بەڵام ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشتر ڕاناگەیەندرێت، بەڵكو شەوێك لە ناكاو هێرش دەكەین.

پاش سەردانی (خەلوسی ئاكار) وەزیری بەرگری توركیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشی توركیا، عێراق و هەرێمی كوردستان دژی پەكەكە راگەیەندرا.

ئاكار لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر وتی: وڵاتەكەی ئامادەی هاوكاری لەگەڵ بەغداو هەولێرە بۆ لەناوبردنی پەكەكە.

تا ئێستا دیار نییە كە ئایا بەغداو هەولێر دەیانەوێ لەگەڵ توركیا لەم ئۆپەراسیۆنەدا هاوكاری بكەن یان نە.

 

هه‌واڵی گرنگ