کوردیو
سەروکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خشتەی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٦/١/٢٠٢١ راگەیاند، لە بڕگەی چوارەمدا ھاتووە لەسەر داواکاری دکتۆر موسەننا ئەمین، بانگهێشتی سەرۆکی دەزگای زیندانە سیاسییەکانی عێراق دەکرێت بۆ هۆڵی پەرلەمان.
بۆ وەڵامدانەوەی دوو بابەت:
1. مافی زیندانە سیاسییەکانی هەرێم بەگشتی که مافێکی كەسيه و وەک میراتی ڕژێمی پێشوو لەئەستۆی حکومەتی ناوەندەوبەکەموکورتی لەهەرێم دابەش دەکرێت و وەکوو مافی هاوشێوەکانیان نیە لەشارەکانی دیکەی عێراق.
2. بۆچی قوربانیانی کیمیایی هەڵەبجە کەئاوارەبوون بۆ ئێران مافی زیندانی سیاسی وەرناگرن وەکوو هاوڵاتیانی خێوەتگەی ڕەفحە؟لەکاتێکدا بەپێی یاساي زيندانه سياسيةكان ئەو مافەیان هەیە!