لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئامادەکاریی بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان کردووە و دوو رەشنووسی بودجە ئامادە دەکات.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 25 ی كانونی دوه‌می 2021 زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایى و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە رێکارەکانی نووسینەوەی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە کردووە و دوێنێ یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە، کۆبوونەوەکانیش تاوەکو 5ی شوبات بەردەوامدەبن.
سەرۆکی لیژنەی دارایى و كاروبارى ئابوورى بۆ میدیای پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه:"پێشبینی دەکەین لە نیوەی دووەمی مانگی شوباتدا رەشنووسەکە بگاتە پەرلەمانی کوردستان و لە دەستپێکردنەوەی خولی بەهارەدا بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و داهات، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ئاماده‌بكات، شاره‌زایان پێیانوایه بودجه‌كه هێنده‌ی بۆ پرسی موچه ته‌رخانده‌كرێت و لێبڕین له‌موچه به‌یاسایی ده‌كرێت، هێنده دارٍشتنی بودجه‌ی ڕاسته‌قینه نییه.