لە بارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە سیستانی فتوایەک دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە بارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە سیستانی فتوایەک دەدات

مەرجەعی باڵای شیعە لە نەجەف، رایدەگەیەنێت وەرگرتنی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێ بە رێنمایی پزیشکە پسپۆڕەکان بێت و لە رووی ئاینیشەوە بە مەرج رێگەپێدراوە.

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە نەجەف فەتوایەکی ناوبراویان بڵاوكردۆتەوەو سەبارەت بە لێکەوتەی نەرێنی وەرگرتنی پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە کۆمپانیاکانی فایزەری ئەمریکی و ئەسترازینکای سوێدی و کۆمپانیای دیکە بەرهەمیان هێناون، رایگەیاندوە: "لەم دۆخەدا پێویستە پشت بە رێنمایی پزیشکە پسپۆڕ و بە ئەزموونەکانەوە ببەسترێت، بەڵام لە دیدی ئاینی ئیسلامەوە دەبێ ئەو پێکوتە وەربگیرێ کە مۆڵەتپێدراوە، جیا لەوە دەبێ پێکوتەکە کاتێک وەربگیرێت ئەگەر تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی بێت بۆ سەر ژیانی کەسەکە یان زیانێکی گەورەی پێبگەیێنێت بە رادەیەک ئەو زیانە لە لێکەوتەی نەرێنی وەرگرتنی پێکوتەکە زیاتر بێت".

ئەوەشی وتوە: پێدانی پارەی زیاتر بۆ وەرگرتنی پێکوتەکە پێش کەسانێکی دیکە، کە حکومەتەکان دیارییانکردووە بۆ زوو وەرگرتنی پێکوتەکە رەوا نییە.

شایەنی باسە تاوەكو ئێستا 614 هەزار و 576 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 583 هەزار و 127 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، کە دەکاتە 94.9٪ تێکڕای تووشبووان، 18 هەزار و 449 تووشبووش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 158 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێری چڕدان، 13 هەزار تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ