كەشناسی هەرێم لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی بەفر وباران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی بەفر وباران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت شەپۆلێكی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو چەند رۆژێك دەخایەنێت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای كوردستان خستۆتەڕوو و ئاماژەی بەوەكردووە: لە كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ناوچەكە دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان دەبێت و پاشان لەهەندێك سەنتەری ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و لە لوتكەی زۆربەی شاخە بەرزەكانیش بەفردەبارێت.

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە كە كاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنووری هەولێر و دهۆك دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەكانی تر دەبارێت و ڕۆژی هەینی ئاسان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەبارانی كەم كەم بەڵام سنووری باشوری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی كراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت. 

ئەوەشی خستۆتەروو: ڕۆژی شەممە هەندێك ناوچە نمەبارانی دەبێت و ڕۆژی یەك شەممە كاریگەری ئەو شەپۆلە بەگشتی كۆتایی دێت.

 

هه‌واڵی گرنگ