كەشناسی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە شەپۆلێكی باران و بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە.

ئەژی چەتۆ بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە28-1-2021ـەوە هەور بە تەواوی بەری ئاسمان دەگرێت و شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لە ناوچە شاخاویەكان ڕێژەی باران بارینەكە زیاتر دەبێت‌ و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوه وە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە‌ لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ