وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى گۆڕانكارى له پێوه‌ره‌كانى دیاریكردنى ریزبه‌ندى زانستى زانكۆكانى هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 17 ی شوباتی 2021 له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى د. ئارام محمد قادر ڕایگه‌یاندوه، له به‌رنامه‌كانیان له كابینه‌ى نوێ پێداچونه‌وه‌یان به‌چه‌ند بابه‌تێك كردوه له‌وانه توێژینه‌وه‌ى زانستى و چالاكیه زانستیه‌كان و به‌شدارى زانكۆكان له گرفته‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كۆمه‌ڵگه‌و پێوه‌ره زانستیه‌كان.
د. ئارام محمد قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حه‌وت پێوه‌ر دیاریكراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ریزبه‌ندى زانكۆكان له‌وانه‌ش ده‌سته‌ى وانه‌بێژان (ستافى ئه‌كادیمى) ،توێژینه‌وه‌ى زانستى، چالاكیه زانستى و نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان، رازیبون(دڵشادبوونى قوتابى)، دڵنیایی جۆرى،چالاكیه رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كتێبخانه، ئامانجیش له‌م پێوه‌رانه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى زانكۆكانه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ریزبه‌ندى زانكۆكانى هه‌رێم دیاریده‌كات و دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌ش هه‌میشه روبه‌روى ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی به‌شێك له زانكۆ به‌شداربوه‌كان ده‌بێته‌وه.