كه‌ركوك.. دوو تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كه‌ركوك.. دوو تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كران

ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو تیرۆریستی مەترسیداری داعش ده‌ستگیركران، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.


عامر نووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك راگەیاند: ئێوارەی دوینێ یه‌كشه‌ممه‌، لەلایەن پۆلیسی فیدراڵییەوە دوو تیرۆریستی داواكراو لە ناحیەی عەباسیی سنووری پارێزگای كەركووك دەستگیركران، كە بە پێی ماددەی چواری تیرۆر داواكرابوون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك وتیشی: یەكێك لەو تیرۆریستانە ناوی "ئەبوو خەتاب" بووە لە سنووری هەردوو پارێزگای كەركووك و دیالە، كاری بۆ داعش كردووە و، به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ستگیر كراون.

 

هه‌واڵی گرنگ