قایمقامی رانیە ڕایدهگهیهنێت، بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ئەمساڵ لە سنووری رانیە هیچ جۆرە چالاکییەک بە بۆنەی ۳۰هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزنی ساڵی ۱۹۹۱ بەڕێوە ناچێت.
ئهمرۆ سێ شهممه 2 ی ئاداری 2021 حوسێن مەحموود، قایمقامی رانیە رایگهیاند، ٥ی ئادار ساڵیادی دەستپێکردنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستانە، ساڵانە لە شاری رانیە کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆرمان بەڕێوە دەبرد.
قایمقامی رانیە ئاماژهی بهوهش كرد، بەپشتبەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نابێت هیچ جۆرە کۆبوونەوە و چالاکییەکی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەڕێوە بچێت و وەک خۆپارێزییەکیش لە پەتای کۆرۆنا، ئەمساڵ هیچ چالاکییەک بۆ یادی راپەڕین بەڕێوە نابەین.
حوسێن مەحموود ئهوهشی خستهروو، رۆژی ٥ی ۳ی۲۰۲۱ بە پەیڕەوکردنی ڕێنوێنیی خۆپارێزیی تەندروستی، تەنها لەسەر مۆنۆمێنتی ڕانیە كۆدهبینهوه و قەرەباڵغی دروست ناکەین.