كەشناسی: سبەینێ باران بارین كۆتایی دێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: سبەینێ باران بارین كۆتایی دێت

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم  نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله‌ و دهۆک 16 پله‌ و و کەرکوک 20 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ هەینی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 13 پلە، دهۆک 13 پله‌ و کەرکوکیش 18 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، هەرێمى کوردستان هەر لە ژێر کاریگەرى ئەو شەپۆڵە باران بارینە دەبیت کە ئێستا رووى لە ناوچەکەمان کردووە ئەمرۆ خێراى با زیاد دەکات لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک خێراى با زیاتر دەبێت هەندێ کات دەگاتە سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا .

دەشلێت،سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە، لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتاى دێت تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە .

 

هه‌واڵی گرنگ