شاخەوان عەبدوڵا: پێویسته‌ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی كه‌ركوك سزا بدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاخەوان عەبدوڵا: پێویسته‌ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی كه‌ركوك سزا بدرێت

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ی دوێنێ شاری كه‌ركوك و، هاتنە ناوەوەی کۆمەڵێک میلیشیای شیعه‌ بۆ ناو شارەکە و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت، ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: پێویسته‌ سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی كه‌ركوك سزا بدات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کٶمەڵایەتی فەیسبووک، د. شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، رووداوەکەی دوێنێی کەرکوک و خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت و گرتنی رێگاکان، کارێکی تێکدەرانە بووە و، پێویسته‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەلە بکات لەسزادانی فەرماندەی ئۆپەراسێونەکانی کەرکوک، بەهۆکاری رێگەدان بەهاتنەناوەوەی ئەو تێکدەرانەو، جێبەجێ نەکردنی بریارەکانی سەرووی خۆی، بەچۆڵکردنی ماڵ و، بارەگای پارتە سیاسییەکان، کە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر دەستیان بەسەردا گیراوە.

شاخەوان عەبدوڵا وتیشی: بەپێچەوانەوە بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو تاوانەو، ئەوانەی رابردوو دەبێتە هۆی بەردەوامی ئەم کردەوانە و، هەرەشە لەسەر پێکەوە ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەو شارە دروست دەبێت و، داوا لەسەرۆک وەزیران و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان "جنین بلاسخارت" دەکات، پەلە بکرێت لە کۆتاییهاتن بەپرۆسەی ئاسایی کردنەوەی کەرکوک و ئەو دۆخە سەپێنراوە کۆتایی پێ بهێندرێت.

ناوبراو ده‌ڵێت: بەداخەوە لەکاتێکدا ئێمە ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە دەکەینەوە، هێشتا لە عێراق و کەرکوک بیری شۆڤێنی ماوەو، دژایەتی مافە رەواکانی گەلەکەمان دەکەن، پەیامیشمان بۆ ئەوانەی دوێنێ بەشداریان لەو روداوە کرد و بێریزیان بەرامبەر بارەگاو پارتیمان کرد، ئەوان دەست نیشان کراون و رۆژێک دێت سزای تاوانەکانیان بدەنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ