بەرێوبەرایەتی تەندروستیی دھۆک رایگەیاند: ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە دھۆک رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە و لە سێ رۆژی رابردوودا ٤٠٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا حەمزە رەزیکی بەرێوبەری راگەیاندنی تەندروستی دھۆک رایگەیاند: لە سێ رۆژی رابردوودا ٤٠٠ کەس لە دھۆک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار توشبووش گیانیان لە دەستداوە.
زیاتر گوتی: رۆژ بە رۆژ ئامارەکانی کۆرۆنا لە دھۆک بەرزدەبێتەوە و حاڵەتی ناجێگریش زیادیکردووە و ئێستا ١٩ کەس لە نەخۆشخانەکان لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردو چاودێری چڕدان و رەوشیان ناجێگیرە.
ئەوەشی خستەڕوو: ھەفتەی داھاتوو دۆزی دووەمی ڤاکسین بەو کەسانە دەدرێت کە ڤاکسینیان وەرگرتووە.