بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە كۆتا وادەی تۆماركردنی زانیاریەكانی ئۆتۆمبێلەكانیان ئاگادار دەكاتەوە.
لە ئاگاداریەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: روژی چوارشەممه رێکەوتی2021/3/31 کۆتا روژه بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاماری ئوتومبێله بێ سەره تاییەکان، هەموو خاوەن ئوتومبێلی بێ سەرە تا دەتوانێت له م رۆژه لە کاتژمێر (۸)ی بەیانی تاکو (۵)ی ئێوارە سەردانی لێژنەی پشکنینی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بکات.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: هەر خاوهن ئوتومبیلێكی بێ سەرەتا سەردانی لێژنەی پشکنین نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر بڕیارێک کە لەداهاتوو بدرێت سەبارەت بەو ئوتومبێلانە.