هاتوچۆی هەڵەبجە: لەڕوداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس بونەقوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەڵەبجە: لەڕوداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس بونەقوربانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ چوار شەممە ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداوەو بەهۆیەوە سێ كەس بونەقوربانی.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە: زۆر بە داخەوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 5:05خولەكی بەیانی لە بەرواری 31/3/2021 لە نێوان ناحێەی خوڕماڵ بۆ بیارە روداوێكی هاتووچۆ ڕویدا لە نێوان ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگری مان و لانسەرێكی قەمەرە كە سێ برینداری لێكەوتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای هەڵەبجە كران باری نەخۆشەكان جێگیرە.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی هێماكانی هاتوچۆبن و پابەندی یاساكان بن با بە ئارامی بۆ هەر شوێنك كە دەتانەوێت بڕۆن بە ئاسودەی و كامەرانی بگەڕێنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ