كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق لەسەر پەسەندكردنی بودجە دەستی پێكردووە و نرخی دۆلار بەو جۆرەی كه له لایه‌ن حكومەتی عێراقه‌وه دیاری كرابوو پەسەندكرا.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 31 ی ئاداری 2021 محەمەد شیاع سۆدانی، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فەیسبووك بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەی پەڕلەمان بە ژمارەی یاسایی‌ی ئامادەبوون دەستی پێكردووە و دەنگ لەسەر دوو ماددەی بودجە دراوە.
ئەندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە ماددەی یەك-دا بەپێی پێشنیاری لیژنەی دارایی نرخی خەمڵێنراوی نەوت كرا بە دیناری عیراق و هەروەها نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاریش پەسەندكرا، كە بریتیە لە 1450 دینار بۆ یەك دۆلار و لەلایەن حكومەتەوە پێشنیار كرابوو.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كوردی‌و كۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە بەشداری 215 پەڕلەمانتار دەستی پێكردووە و دەنگدان بە ماددەكانی بودجە دەستی پێكردووە.