عەبادی نهێنییەك لەبارەی نرخی دۆلارەوە ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەبادی نهێنییەك لەبارەی نرخی دۆلارەوە ئاشكرا دەكات

 

 

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، ئەو كوتلانەی دژی نرخی نوێی دینارو دۆلار بوون لەكۆبوونەوە داخراوو تایبەتەكاندا پشتیوانیان كردووە.

(حەیدەر عەبادی) لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەو كوتلانەی بەرەنگاری گۆڕانكاری ببوونەوە لە نرخی دینار، لەكۆبوونەوە تایبەتەكاندا لەگەڵ دابەزاندنی نرخەكەی بوون.

عەبادی لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە بارودۆخی پێكهێنانی حكومەتی پێشوو كرد و رایگەیاند، ساڵی (2018) حكومەت لەلایەن فەتح و سائیرونەوە پێكهێنرا كە هەردووكیان باڵی چەكداریان هەبوو بۆیە دەرەنجامەكە گەیشتە ئەم دۆخە.

وتیشی : چوونە ناو هەڵبژاردنەوە بەباڵی چەكدارییەوە كارێكی ناڕاستە، پێویستە یان كاری چەكداری بكرێت یان كاری سیاسی.

هەروەها لەبارەی خۆپێشاندانەكانی تشرینەوە باسی لەوەكرد، مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەران دانانیان بەدوژمن و ئاڕاستەكراو لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریكاوەو سەركوتكردنیان هۆكاری زیادبوونی خۆپێشاندانەكان بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ