دوای گهیاندنی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بۆ نهخۆشخانه، به هۆی سوتاوی بهشێكی جهستهی، دهركهوت ئهو منداڵه لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجەدراوە و دواتر چەند بەشێکی جەستەی سوتاندووە.
پۆلیسی کەرکوک رایگهیاند: ئێوارەی دوێنێ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ، بەهۆی سوتاوییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەهۆی بەدیکردنی شوێنی ئەشکەنجەدان بە جەستیەوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی وردی لەبارەی سوتانەکەیەوە دەستپێکرد.
پۆلیس وتیشی: دوای لێکۆڵیەنەوەکانی پۆلیس دەرکەوت، منداڵەکە لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجەراوە و، دواتر بەشێک لە دەست و قاچی سوتاندووە، کە بە روونی جێگهی ئهشكهنجهدانهكه دیارە.
پۆلیسی كهركوك دهڵێت: بڕیاری دەستگیرکردن بۆ باوکی منداڵەکە دەرچووە، بەڵام لە ئێستادا بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووەو، نازاندرێت له كوێ خۆی حهشارداوه.