كەشناسیی هەرێم هۆشداری لەبارەی گازێكی ژەهراوییەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسیی هەرێم هۆشداری لەبارەی گازێكی ژەهراوییەوە دەدات

كوردیو

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان هۆشداری لەبارەی هاتنی گازێكی ژەهراوی بۆ ئاسمانی هەرێم دەدات و دەڵێت،"شەپۆلێكی گازی ژەھراوی دەگاتە ئاسمانی ھەرێم و پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن".

ئەمڕۆ یەكشەممە 4-4-2021 ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەو شەپۆلە گازی دوانه‌ئۆكسیدی گۆگردە (So2) لە وڵاتی ئیتالیاوە بەھۆی بوركانەوە دروستبووە و بەگوێرەی ئاراستەی با روو لە چەند وڵاتێك دەكات، كە عێراق و ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، چاوەڕوان دەكرێت لە 24 تا 48 كاتژمێری داھاتوو بگاتە ھەرێمی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەگەر لە كاتی ھاتنی ئەو شەپۆلە گازەی ژەھراوی باران ببارێت دەبێتە ھۆكارێك بۆ بارانی ترشەڵۆك، بەڵام ئەم دوو رۆژە لە ھەرێمی كوردستان باران نابارێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"شەپۆلەكە كاریگەری دەبێت لەسەر مرۆڤ و ژینگە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی رەبۆ یان ھەستیاری پێستیان ھەیە، ئێستا كە خەڵك بەھۆی كۆرۆنا ماسكیان بەستووە، پێویستە ھەموو كەس ماسك ببەستن بۆ ئەوەی كاریگەری نەبێت".

روونیشیكردەوە،"مانەوەی شەپۆلەكە پەیوەندی بە خێرایی با ھەیە، ئەگەر خێرایی با زیاتر بێت شەپۆلەكە زووتر تێدەپەڕێت، گەیشتنیشی بۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەھەمانشێوە پەیوەندی بە خێرایی با ھەیە".

وتەبێژی كەشناسی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەكات ئەگەر  زۆر پێویست نەبێت لە ماڵ نەیەنە دەرەوە، چونكە بە جۆرێك لە جۆرەكان كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت، ھەروەھا پێویستە ھاووڵاتییان ماسك ببەستن.

 

هه‌واڵی گرنگ