ژوری ئۆپراسیۆنی هه‌ڵه‌بجه‌ چەند بڕیارێكی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ ده‌ركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژوری ئۆپراسیۆنی هه‌ڵه‌بجه‌ چەند بڕیارێكی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ ده‌ركرد

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دوای كۆبونەوەی خۆی چەند بڕیارێكی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ رایگه‌یاند لە گرنگترینیان: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی پیاده‌ و ئۆتۆمبێل بوو له‌كاتژمێر 8:00ی شه‌و تاوه‌كو 6:00ی به‌یانی.

له‌نوسراوەكەی ژوری ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چو، جەخت لە جێبه‌جێكردنی به‌یانی ژماره‌ 14ی ساڵی 2021ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان كرایەوە، كە گرنگترینیان پابەندبوون بە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەیە لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم لە كاتژمێر 8:00ی شه‌و تاوه‌كو 6:00ی به‌یانی.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا هاتوه‌، بڕیارەكەی ژووری ئۆپەراسیۆن بەدەرە لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنیەكان و تیمە تەندروستیەكان و ڕۆژنامەنوسان و ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ده‌رمانخانه‌ ئێشكگره‌كان به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ