تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان لە 140 ملیۆن تووشبوو نزیك دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان لە 140 ملیۆن تووشبوو نزیك دەبێتەوە

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان سەربە‌ ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین‌ سەری هەڵدا و دواتر هەموو جیهانی تەنیووە، 137 ملیۆن و 297 هەزار و 792 كەسی تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە رایگەیاند، تا ئێستا 2 ملیۆن و 959 هەزار و 914 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 137 ملیۆن و 297 هەزار و 792 كەس بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 110 ملیۆن و 486 هەزار و 324 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 23 ملیۆن و 851 هەزار و 554 تووشبووش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە تا ئێستا لەو وڵاتە، 31 ملیۆن و 990 هەزار و 143 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كراوه.

عێراقیش لەپلەی 25ی ڕیزبەندیەكەدایە و تاوەكو ئێستا 932 هەزار و 899 كەس تووشبووی پەتاكەن و 23 هەزار و 503 تووشبووش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە ئامارەكانی ڕوو لەبەرزبونەوەیە و تاوەكو ئێستا 133 هەزار و 428 حاڵەتی پەتاكە لە هەرێم تۆماركراوە و 3 هەزار و 799 هاوڵاتیش بەپەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ