له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو 15 تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو 15 تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٢٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و ٤٠٦ کەس چاکبوونەتەوە، ١٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٢٢٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٧٧ کەس، ٤٤٢ لە سلێمانی، ١٧٩ لە هەولێر، ٦٩ لە گەرمیان، ٢٣ لە راپەڕین و ٣٨ کەسیش لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە ٢١١ کەس، ٩١ لە هەولێر، ٧٤ لە سلێمانی، ٢٧ کەس لە گەرمیان، و دوو کەس لە راپەڕین و کەسێکیش لە هەڵەبجە بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ١٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس لە دهۆک، چوار کەس لە هەولێر، سێ لە گەرمیان و یەک کەسیش لە سلێمانی.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٥٠٥ هەزار و ٨٦٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٣٤ هەزار و ٦٥٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١١٤ هەزار و ٨٤٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٩٩٧ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٨١٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ