ڕانیه‌ ... کچێکی ٢٣ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕانیه‌ ... کچێکی ٢٣ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە رانیە تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە، نیشانەی پەت بە ملیەوەیەوە دەبینرێت و ئاماژە سەرەتایییەکان رووداوەکە دەگێڕێتەوە بۆ کاری خۆکوژی.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كاتژمێر ٢٠:٣ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی كچێكی تەمەن 23 ساڵ بەناوی (س، خ، ر) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە كە پیشەی خوێندكار و دانیشتووی رانیە گەڕەكی نەورۆزە، شوێنەواری برینی پەت بەملیەوە هەبووە.

هەروەها هاتووە " دوای ئەوەی لەلایەن پزیشكەوە مردنەكەی پشتڕاستكرایەوە، تەرمەكەی گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادوەری رانییە و دوای ئەنجامدانی توێكاری رادەستی كەسوكاری كرایەوە".

پۆلیسی بەڵگەكانی تاوانی راپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە لە رانیە گەڕەكی نەورۆز، بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت رووداوەكە خۆ هەڵواسین بێت. لە شوێنی رووداوەكەش دەست گیرا بەسەر ئەو لە چكەی كە ناوبراو پێوەی هەڵواسرابوو،

مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ