ڤیدیۆ...ڕوداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ...ڕوداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆی لە ناحیەی بەحرکە بڵاوکردەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و تویۆتا لاندکرۆزێک، لەئەنجامی رووداوەکەش بەداخەوە سەرنشینێکی ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەشی بەوەداوە، "لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا هەڵەیەکی هەردوولا هۆکاربووە بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە، چونکە لەلایەک تۆیۆتا بەهۆی پێچکردنەوەی لەناوەندی شەقام ڕێگا دادەخات لەسەرماتۆڕسکیل، لەلایەکیش ماتۆرسکیل زۆر خێرایە، کە ئەو خێراییە زۆرەش هۆکارە بۆ نەتوانینی بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکە".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر روونیشکردووەتەوە، کە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆز بەڕێژەی 70% و ماتۆرسکیلش بەڕێژەی 30% بە خەتابار دانران.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ