پۆلیسی هەولێر رایدهگهیهنێت لەشاری هەولێر دوو کەسیان بە بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە.
لهمبارهیهوه لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردهوه :" لە شەقامی (کۆرنیش)، دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مازدە)دا گرت، کە شوفێرەکەی بە ناوی (ھ.م.ع) لەگەڵ سەرنشینێک بە ناوی (ا.م.ح) بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (کریستاڵ) لابوو لەگەڵ کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان."
ئاماژە بهوهشكراوه:" تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کران."