وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نێت ڕووفاتی 3737 شەهیدی جینۆسایدكراو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ كوردستان و كە دواهەمین گۆڕی بە كۆمەڵیان لە ساڵی 2019 لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە بوو كە 171 ڕوفاتی ئەنفالی تیادا بوو، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ یادی 33 تاوانی ئه‌نفالدا ڕایگه‌یاندوه‌:ڕووفاتی 3737 شەهیدی جینۆسایدكراو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ كوردستان و كە دواهەمین گۆڕی بە كۆمەڵیان لە ساڵی 2019 لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە بوو كە 171 ڕوفاتی ئەنفالی تیادا بوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌:لە پاش ڕێكارە ئیداری و یاساییەكان ئامادەكاری كرا بۆ هێنانەوەیان و سپاردنەوەیان بە خاكی پیرۆزی كوردستان، هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دواكەوت، بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكەداو لە كاتێكی گونجاودا بە مەراسیم و شكۆوە دەیان هێنینەوە كوردستان و بە خاكی کوردستانیان دەسپێرینەوە.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو: لەم یادەدا ئەوە وەبیر دەهێنینەوە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە پاش 60 دانیشتنی دادگاکەیان لەسەر كەیسی ئەنفال دواجار لە ڕۆژی 24/6/2007 پشت بەست بە سەرجەم بڕگەو ماددە یاساییەكانی دادگاو ووتەی شایەد حاڵەكان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەكان گەیشتە ئەو باوەڕەی كە پڕۆسەكانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، هەر بۆیە كۆی پڕۆسەكەی بە جینۆساید ناساندو سزای یاسایی بەسەر ئەنجامدەرانیدا سەپاند.

 

 

هه‌واڵی گرنگ