وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا ناتوانن کۆرۆنای ھیندی و کۆڤید 19 لێک جیا بکەنەوە.
لە لێدوانێكدا ریاز حەلف بەرێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە: لە ئێستادا ناتوانن کۆرۆنای ھیندی و کۆڤید ١٩ لێک جیا بکەنەوە، بۆیە ھەموو ئەو كەسانەی لە ھیندستانەوە دەگەرێندرێنەوە بۆ عێراق ماوەی ١٤ رۆژ لە شوێنی تایبەت کەرەنتین دەکرێن و لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و چاودێری دەکرێن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: تەنانەت ئەو كەسانەشی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەردەچێت ھەفتانە لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتیان، تا رێگری بکرێت لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنای ھیندی لە عێراقدا.