تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای روونکردنەوە لە پارتی دەکات و ڕایدهگهیهنێت،پارتی لە ناوچەیەکی خۆیەوە لە هەولێر دەستیکردوە بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی، له راگهیهندراوێكدا ئهمڕۆ یهكشهممه رایگهیاند: سەرچاوەیەکی ئاگادار چەند زانیاریەکی هەستیاری لەباری پارتیەوە بۆ تۆرەکەمان ئاشکرا کرد و پارتی لە ناوچەیەکی خۆیەوە لە هەولێر دەستیکردوە بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.
ئاماژه بهوهش كراوه،پارتی بە تایبەت بۆ کادیرەکانی خۆی ڤاکسینی کۆرۆنای دابینکردوە و لە ناوچە حیزبیەکانەوە دابەشی دەکات.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی باسی لهوش كردوه، ئەم رەفتارە، ئەگەر راستیەکی بسەلمێنێ، تاوانێکی گەورەیە، هەزاران هاوڵاتی هەیە لە کوردستاندا کە ڤاکسینی وەرنەگرتوە. بەدەیان بیانوی بێبنەما هێنراوەتەوە لەسەر ئەو بابەتە. بەڵام لەو لاوە حیزبەکان بە واسیتە ڤاکسین بۆ ئەندامەکانی خۆیان دابیندەکەن.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی، گومان دهكات وەزیری تەندروستی راستەوخۆ لەم کارە گلابێت و بۆیە داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری تەندروستی و حیزبەکەی دەکەن.