دوابه‌دوای هێرشکردنەسەر کونسوڵخانەی ئێران لەشاری کەربەلا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، ئێران له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر حکومەتی عێراق پێویسته نێردە دیبلۆماتییەکان بپارێزێت.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی رابردووی پارێزگاكانی باشووری عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێویستە حکومەتی عێراق بە ئەرکی خۆی هەڵسێت لەپاراستنی نێردە دیبلۆماتییەکان.
وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: هەر لە سەرەتای ڕووداوەکەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەرخەت بووین و، ڕێکاری پێویستیش بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران گیراوهتهبەر، بەڵام چاوەڕوانیمان لە هێزه عێراقییه‌كان ئەوەنهبوو، کە نه‌توانێت بارەگا دیبلۆماتییەکانی ئێران بپارێزێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ، لەم ڕووەوە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران گەیاندنی نامەی ناڕەزایەتی وڵاتەکەی بە عێراق ڕاگەیاند.
شایه‌نی باسه، به هۆی تیرۆكردنی ئیهاب وەزنی چالاکوانی مەدەنی له كه‌ربه‌لا، گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، له چه‌ند شارێكی باشووری عێراق خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردو، شەوی ڕابردووش لە کەربەلا خۆپیشاندەران هێرشیانکردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شارەکە.