ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای ئازادكردنی بێ مەرجی سزادراوانی بادینان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای ئازادكردنی بێ مەرجی سزادراوانی بادینان دەكات

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند: سەرەڕای سەرپێچیکردنی ستانداردەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە و پێویستە حکومەتی هەرێم بەپەلە و بەبێ مەرج گیراوانی بادینان ئازاد بکات.

لە تویتێکدا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ڕایگەیاند: بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بۆ سزادانی شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هەریوان عیسا، ئەیاز ئەکرەم و شڤان سەعید، بە دڵنیاییەوە رەتدەکەینەوە، سەرەڕای سەرپێچیکردنی ستانداردەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە و پێویستە حکومەتی هەرێم بەپەلە و بەبێ مەرج ئازادیان بکات.

لە دریژەی تویتەکەیدا ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسانە لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزایان بەسەردا سەپێنراوە، لەو کاتەوە کەس و کاریان نەیانتوانیوە بیانبینن و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بەپەلە و بێ مەرج ئازادیان بکات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ