بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایدهگهیهنێت،دوو تۆمەتبار دەسگیركران كەبڕی سێ كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەریان لەجۆری تلیاك پێبووە.
ئهمرۆ دوو شهممه 10 ی ئایاری 2021 هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لەلایەن بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ دوو تۆمەتبار دەسگیركران كەبڕی سێ كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەریان لەجۆری تلیاك پێبووە تۆمەتباران ویستویانە ئەو ماددە هۆشبەرە لەڕێگەی نوسینگەیەكی پۆستەوە لەقەڵادزێوە بینێرن بۆ شاری سلێمانی و لەوێشەوە بۆ دەرەوی وڵات.
هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێكردووە.