خاوەن زەویەكانی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر ڕایانگەیاند: ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر گرددەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی پەیجی خاوەن زەویەكانی هەشتی حەسارۆكدا هاتووە: بە ھۆکاری ئەوەی لە ووتەكانی ئەمرۆی پارێزگاری ھەولێرو سەرۆکی شارەوانی ھەولێر باسی هەشتی حەسارۆك نەكرا لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژانەی بڕیاروایە لەسەر بودجەی پارێزگا لەماوەی ئەمساڵدا جێبەجێ بكرێت، بڕیاری گردبوونەوەماندا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: بریارماندا وەکو خاوەن زەویەکانی ھەشتی حەسارۆک جارێکی تر دەست بکەینەوە بە گردبوونەوە ،ئەمجارە دەچینە پێش ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەوێ دەنگی نارەزایی دەردەبرین لە رۆژی دووشمە 17 ی 5 ی 2021.