حەماس چەند مووشەكێكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەماس چەند مووشەكێكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد

 

 

ئەمڕۆ لەشاری غەززەی فەڵەستینییەوە بزووتنەوەی حەماس چەند مووشەكێكی ئاڕاستەی چەند ئامانجێكی ئیسرائیلی كرد لەشاری قودس.

كەناڵی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ كەتیبەكانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس چەند مووشەكێكیان ئاڕاستەی چەند ئامانجێك كرد لەشاری قودس، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەی پێشێلكارییەكانی ئیسرائیلییەكان بوو بۆ سەر موسڵمانان لەشاری قودس.

پێشتر حەماس مۆڵەتی دابووە ئیسرائیل كە دەست لە هێرشەكانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هەڵبگرێت و ئەوانەش ئازاد بكات كە دەستگیری كردبوون، بۆیە مۆڵەتەكە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی پێهات، بۆیە حەماس چەند موشەكێكی ئاڕاستەی شاری قودس كرد.

لەگەڵ لێدانی زەنگی ئاگادار كردنەوە ڕێپێوانێكی جولەكەكانی شاری قودس هەڵوەشێندرایەوەو ئەوانەشی ئامادەبوون بڵاوەیان لێكرد.

هەروەها سوپای ئیسرائیلی رایگەیاند، حەوت مووشەك لەشاری غەززەوە ڕووەو چەند ئامانجێكی ئیسرائیلی لەشاری قودس هاتووە، بەڵام توانیویانە تەنها پێش بگرن لە مووشەكێك، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر بخرێتەڕوو.

 

هه‌واڵی گرنگ