بەپێی ئەم خشتەیە بێت سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەپێی ئەم خشتەیە بێت سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە

 

دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەپێی راپۆرتی لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەبێت لە هەرێمی كوردستان بەلام خشتەیەكی پێشوو سبەی لە جەژن نزیك دەكاتەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی كە دەست ماڵپەری كوردیو كەوتووە، لەوەتەی ساڵی (1981)ـەوە تا ساڵی (2020) بە دەگمەن حاڵەتی دووبارەی (30) رۆژی مانگی رەمەزان هەبووە.

لەم ساڵانەی دوایی لەدوای (3) جار كە مانگی رەمەزان (29) رۆژ بووە ئینجا ساڵێك مانگی رەمەزانی تەواو روویداوە كە لە (30) رۆژ پێكهاتووە.

وەك لە خشتەكە هاتووە، ساڵی رابردوو مانگی رەمەزان (30) رۆژی تەواو كردووە و بەو پێیە بێت سبەی چوارشەممە ئەگەر هەیە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزبێت.

جێی باسە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری هه‌رێمی كورستان رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکرێت.

لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كورستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە:به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی رۆژنامه‌وانی بانگھێشتده‌كات بۆ ئاماده‌بونتان و رێكخستی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌.

لیژنه‌ی بینینی مانگ لەوه‌زاره‌تی ئەوقاف، ساڵانە لەکۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزاندا لەگەڵ لیژنه‌ لاوه‌كیه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کان، چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن و دوای نوێژی بانگی مه‌غریبیش ئه‌نجامی چاودێریكردنی مانگ بەشێوەیەکی فەرمی راده‌گه‌یه‌ندرێت و یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکەن.

 

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.

 

هه‌واڵی گرنگ