قائیمقامیەتی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قائیمقامیەتی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، قائیمقامیەتی سلێمانی ماركێتی هیوا دادەخات و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی سەرپیچی فرۆشیاران، ئاگاداریان بكەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (2021.5.11) بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و تەندروستی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیقامیەتی سێمانی ماركێتی هیوا لەگەڕەكی وڵوبەی شاری سلێمانی دادەخات.

لەگەڵ هەبونی بڕێكی زۆر خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچو، لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتوە بەشێوەیەكی ناتەندروست شەربەت دروست دەكات و بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیدەكاتەوە.

یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی ماركێتی هیوا، دانان و عەمباركردنی خواردن و خواردنەوەیە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەرتیشكی خۆر، بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی پلەی گەرمی بەرز و تیشكی خۆر لەگەڵ ئەو دەفرەی خواردن وخواردنەوەكەی تیایدایە كارلێك دەكەن و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ماركێتی هیوا دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ