دهۆک..له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا هه‌شت كه‌س به‌ روداوى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆک..له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا هه‌شت كه‌س به‌ روداوى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا دەکات و ڕایده‌گه‌نێت ، تا کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاکە 252 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 282 کەسیش بە سەختی برینداربوون.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 11 ی ئایاری 2021 موقه‌دەم ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پلانی ئەمنی هاتووچۆی پارێزگاکەی بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا کرد و هەروەها ئاماژەی بە ئاماری چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و رایگەیاند: "لە رۆژانی جەژندا سەرجەم کارمەندانی هاتووچۆ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە ئەرکدا دەبن و لە هەموو ترافیک لایتەکانیش پۆلیسی هاتووچۆیان لێدەبێت".
 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک هاوئاهەنگیان لەگەڵ هەموو دامودەزگە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک کردووە، وەکو پۆلیس و پێشمەرگە و زێرەڤانی و دادگەی باڵای پارێزگای دهۆک.
 
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆکباسی له‌وه‌ش كرد، لە رۆژانی جەژندا هەر ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا بگیرێت، تاوەکو دوای جەژن رادەستی خاوەنەکەی ناکرێتەوە".
وتیشی ، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ئاماری 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵی راگەیاند و وتی: " لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی 4، لە ماوەیەدا 252 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 282 کەسیش بە سەختی برینداربوونە".

ئازاد تەها سەبارەت بە ئامارەکانیش تەنیا لە مانگی رەمەزان،ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "47 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، 71 کەس بریندار بوونە و 8 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. زۆربەی ئەو رووداوانەشی کە لەو مانگە روویانداوە، لەڕێگەکانی دەرەوە بووە و هەندێکیشی لە سەنتەری شار تۆمارکراوە". بە گوتەی ئازاد تەها تەنیا لە مانگی رەمەزان " 966 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون، 1039 مۆڵەت دابەشکراوە، 62 هەزار 593 سەرپێچیش تۆمارکراون".

 

هه‌واڵی گرنگ