پەرلەمانتارێك: پارەی تەواوی مووچە ئاماده‌یه‌، بەڵام پارتی‌ و یەکێتی دابەشی ناکەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: پارەی تەواوی مووچە ئاماده‌یه‌، بەڵام پارتی‌ و یەکێتی دابەشی ناکەن

كوردیو

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت،"پارەی تەواوی موچە ئاماده‌یه‌، بەڵام پارتی‌ و یەکێتی دابەشی ناکەن".

د. كازم فاروق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە،"نزیکەی ھەفتەیەکە پارەی تەواوی موچە ئامادەبوو بۆ ئەوەی دابەشبکرێت، بەڵام سیناریۆ و ململانێ نائەخلاقیەکانی پارتی‌ و یەکێتی لە حکومەت‌ و لەناو پەرلەمان وایکردووە کە موچە دواکەوێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە،" حکومەتی‌ هەرێم ماوەی‌ حەوت رۆژە موچەی‌ چوار وەزارەتی‌ دابەشکردووە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی‌ وەزارەتێکی‌ دیكە دابەشدەکرێت، پێچەوانەی‌ چوار مانگی‌ رابردوو کە لەپێنج رۆژدا موچەی‌ سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"وەزارەتی‌ دارایی هەرێم تا ئێستا بەفەرمی‌ هۆکاری‌ دواکەوتنی‌ دابەشکردنی‌ موچەی‌ ئایاری‌ فەرمانبەرانی‌ رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی‌ باڵای‌ حکومەت لەچەند رۆژی‌ رابردودا جەختیانکردەوە لەسەر دابەشکردنی‌ موچەی‌ سەرجەم فەرمانبەران".

د. كازم فاروق ڕاشیگه‌یاندووه‌، "خۆ بینیتان کە چۆن لەکۆبونەوەی پێشووی پەرلەمان پارتی و یەکێتی لەناو ھۆڵی پەرلەمان ھەرچی دزی و فزی یەکتر ھەیە لە خاڵە سنوریەکانی ھەردوولا (ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان و ھتد...) کەشفیان کرد و ھەریەکەیان ئەیوت بەھۆی دزیەکانی ئەویترەوە مووچە دوادەکەوێت."

 

هه‌واڵی گرنگ