دەرچوانی خوێندنی باڵای زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەرچوانی خوێندنی باڵای زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنرێن

بەپێ ھەوالێكی مالپەری نەوا دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، كێشەی ئەو كەسانەیان چارەسەر كردووە كە دانیشتووی ناوچە كوردستانییەكانن و خوێندنی باڵایان لە زانكۆكانی هەرێم تەواو كردووە و دامەزراندن ئەوانیش دەگرێتەوە.


دیلان غەفور لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی راژەی عێراق داوای لیستی ناوی خاوەن بڕوانامە باڵاكانی كرد بەمەبەستی دامەزراندنیان، كێشەیەك روبەڕوی ئەوكەسانە بووەوە كە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانن و لەزانكۆكانی هەرێم خوێندنیان تەواوكردوە، دوای بەدواداچون بۆ ئەو كێشەیە لەئەنجامدا ئەو بڕیارە درا و ئەوكەسانەش سودمەند دەبن لەدامەزراندن.


باسی لەوەشكردووە، لەئێستادا وەزیری خوێندنی باڵای عێراق نوسراوی بۆ زانكۆ بڕواپێكراوەكانی هەرێم كردوە تاوەكو لیستی ئاماری ئەو دەرچووانەیان پێبدات كە دانیشتوی كەركوك ‌و پارێزگاكانی تری عێراقن.


سەبارەت بەدەرچووەكانی دانیشتووی هەرێمی كوردستان ئەو پەرلەمانتارە وتی، لەئێستادا بڕیارەكە بەس ئەو دەرچووانە دەگرێتەوە كە نیشتەجێی پارێزگاكانی عێراقن، بەڵام دەكرێت لەداهاتوودا بەپێی پێویستی بەشەكان دەرچووانی نیشتەجێی هەرێمیش دابمەزرێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ