وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێم ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی له پاره‌ی ڕسوماتی پشتگیری بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بەخشی.
بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، تێیدا هاتووە پێدانی پشتگیری بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه چاو‌دێر له بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بێ بەرامبەرە.
لە نووسراوەکەدا بەرواری ١١-٧-٢٠٢١ی لەسەرە و تێیدا هاتووە، کە ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.