كەشناسی: پلەی گەرما لە ڕۆژانی جەژندا دەگاتە بەرزترین ئاست
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: پلەی گەرما لە ڕۆژانی جەژندا دەگاتە بەرزترین ئاست

كوردیو
 
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی پلەی گەرما بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت،" لە ڕۆژانی جەژندا پلەی گەرما دەگاتە بەرزترین پلە". 
 
ئەمڕۆ شەممە 17-7-2021 بەڕێوەبە رایەتی گشتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند،"رۆژى دووشەممە 19-07-2021 کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت ، کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانی گەرما، لەرۆژانى سێ شەممە و چوارشەممە دەگاته بەرزترین پلە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"ئێوارەى رۆژى چوارشەممە خێرایی با چاڵاک دەبێت و ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆز و خۆلێکی سوک هەیە ".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"لە سەنتەری شارى هەولێر لەنێوان 46 – 48 پلە دەبێت، لە سەنتەرى شاره‌كانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە 44 – 46 پلە دەبێت، هەروەها لە شارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان 47 – 51 پلە دەبێت".

 

هه‌واڵی گرنگ